وه‌زاره‌تی دارایی: به‌غدا زیاتر لە 421 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه‌ كرد


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌ش خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

رۆژی 4ی ته‌مموزی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و531 هه‌زار دیناری وه‌ك تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ره‌وانه‌ كرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموز ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و توێژانه‌ كرا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مووچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌ وته‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌كرێت.


PM:12:56:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت