نرخی نه‌وت نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه‌نیوزـ
جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 86 دۆلار دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 85 دۆلار و 58 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 12 سه‌نت نزم بوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 91 فرۆشرا.
هاوكات نرخی زێڕیش نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 365 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 384 دۆلار بوو.
AM:08:35:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت