حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كچ و ژن كه‌م ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز، AFP-
هه‌رچه‌نده له سایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا فه‌رمانبه‌رانی كچان و ژنانی ئه‌فغانی له ساڵی 2021وه ناچار كراون نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و له ماڵه‌وه‌بن، له نوێترین بڕیاردا له دژیان حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان بڕیاری دا مووچه‌كانیشیان كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان مووچه‌ی ئه‌و كچ و ژنه فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه كه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه ناچاربوون له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له ئابی 2021ـدا گه‌ڕایه‌وه ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تێكی نوێی پێك هێنا، ڕێگری له زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت له كه‌رتی گشتیدا كرد كه له ئه‌رك و فه‌رمانبه‌رایه‌تییدا به‌رده‌وام بن، به‌ڵام مووچه‌كانیانی بۆ خه‌رج كردوون.
ئه‌حمه‌د والی حقال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌فغانستان له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و كچ و ژنانه‌ی فه‌رمانبه‌رن و له‌وه‌ته‌ی ئابی 2021ـوه نه‌چوونه‌ته سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، مووچه‌كانیان ده‌گاته 70 دۆلاری مانگانه".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كردووه، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، 10 هه‌زار كچ و ژن ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی ناله‌باری ئابووری بۆ ئه‌و كچ و ژنانه و خانه‌واده‌كانیان دروست ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له‌وه‌ته‌ی له ئابی 2021وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌فغانستان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی پێك هێناوه، ڕێگری له كچان و ژنانی وڵاته‌كه كردووه بچنه قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندیی و زانكۆكان، هه‌روه‌ها رێگریان لێ ده‌كات جلوبه‌رگی جوان و ڕازاوه بپۆشن و به‌شداری له بۆنه‌كان و هۆڵه‌كانی یاری و چالاكییه‌كان بكه‌ن، هاوكات فه‌رمانی پێ كردوون له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان و چوونیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان داپۆشراو بن.
حكوومه‌تی تاڵیبان مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2023 مه‌ڕسوومێكی ده‌ركرد، كه به‌هۆی ئه‌و مه‌ڕسوومه‌وه هه‌زاران ئارایشتگه‌ی ژنان كه له‌لایه‌ن ژنان و كچانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆربه‌ی خێزانه‌كانیانی له‌سه‌ر بوو، داخران.
ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كه به هۆكاری ئه‌منی داوای ئاشكرانه‌كردنی ناوه‌كه‌ی كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه له وه‌زاره‌تی زانیاری و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی كابول كارده‌كات، وتی: "ناچاركردنی ژنان بۆ مانه‌وه له ماڵه‌وه له ئێستاوه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێمه - ئێمه له دۆخێكی ده‌روونی زۆر خراپداین - و ئێستاش كه مووچه‌كانمان كه‌م بووه‌ته‌وه، دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت".
ئه‌و ژنه مووچه‌كه‌ی بۆ بژێوی ژیانی حه‌وت ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت، له‌نێویاندا دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌ڵێت: "به‌زه‌حمه‌ت به‌شی ئه‌وه ده‌كات دوو هه‌فته‌ی پێی بژین".
كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه له مانگی ته‌مموزه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به ده‌یان هه‌زار ژن له كه‌رتی گشتیدا ده‌گرێته‌وه.
PM:08:29:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت