نوێترین لێدوانی وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌رباره‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌وپێشچوون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه هه‌یه، سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش وتی: "به بیانوی وردبینیه‌وه هه‌موو مانگێك كێشه‌یه‌كی نوێ بۆ مووچه دروست ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/8 ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی كرد له لیو جیون كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له چین جیۆجینگ به‌رپرسی به‌شی سیاسی و جو دیمه‌ن به‌رپرسی به‌شی ئابوری و بازرگانی كونسوڵخانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیدارێكدا گفتوگۆ له سه‌ر دۆخی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كرا‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و كونسوڵخانه‌ی چین به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنراو وه‌زیری دارایی سوپاسی كونسوڵخانه‌ی چینی كرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داراییان بانگێشتی پێنج خول و سیمیناری جیاواز له‌ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاتی چین كردبوو به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانی ئه‌و ولاته به‌تایبه‌ت له بواری گومرگ و خاڵه‌سنوریه‌كان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی كورته‌یه‌كی له سه‌ر چاكسازیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی له‌م كابینه‌یه له بواری ڕێكخستنه‌وه‌ی باج و گومرگ و بانك و خانه‌نشینی و به‌دیجیتاڵ كردنی دام و ده‌زگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت كارئاسانی ته‌واومان بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان كردووه تا وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه له بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و سێكته‌ره جیاوازه‌كان".
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه "لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌وپێشچوون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه هه‌یه‌و چه‌ند جارێك وردبینی له لیست و ناوی هێزه ئه‌منیه‌كان كراوه".
وه‌زیری دارایی وتی: "هه‌رچه‌نده به پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ كێشه و هۆكارێك ببێته هۆی دواكه‌وتن و نه‌دانی مووچه، به‌ڵام به بیانوی وردبینیه‌وه هه‌موو مانگێك كێشه‌یه‌كی نوێ بۆ مووچه دروست ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای بودجه ده‌بێت سێ مانگ جارێك وردبینی له‌خه‌رجی و داهات بكرێت".
ئاوات شێخ جه‌ناب راشگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی لیست و ناوی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و به‌رده‌وامی به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی ته‌رازووی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه".
PM:07:22:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت