ڕونکردنەوەی بنەماڵەی عەتا سەراوی: تۆمەتەکان ڕەتدەکەینەوە
وێستگه نیوزـ
بنهماڵهی عهتا سهراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا داوایان له بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران كرد بێنهسهر هێڵ بۆ چارهسهركردنی ئهم كێشهیه.
كورهكهی عهتا سهراوی له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا رایگهیاند كه تائێستا به فهرمی هیچ هۆكارێكیان پێ نهگهیشتوه كه بۆچی ناوبراو دهستگیركراوه، هاوكات ئهو تۆمهتانهشی رهتكردهوه كه باس لهوه دهكهن باوكیان به ماددهی 2ی تیرۆر دهستگیركراوهو وتی: "ئێمه خۆمان قوربانیی دهستی تیرۆرین".
یەکێکی دیکە لە کەسوکاری عەتا سەراوی لە کۆنگرەکەدا وتی: ئێمە لە بانگکردنی عەتا سەراوی بۆ ئاسایش ناترسین و دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر خوێنی کەسوکاری ئێمە دروست بووە، عەتا سەراویش وەک هەر هاوڵاتییەکی دیکە بانگکراوەتە ئاسایش و چاوەروانی رونکردنەوەی لایەنە فەرمییەکانین.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5-7-2024 هاوڵاتی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ وێستگە نیوز ئاشکراکرد، کە عهتا سهراوی داواکراو بووە بەماددەی ( 456)لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە ماددەی ( 2 )لە یاسای ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوە، تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، بەمەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و نانەوەی پشێوی.
پێشتریش عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە و پەیامێکی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کرد و وتبوی، "کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنم بە فڕۆکەخانەی سلێمانی ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم، بێ ئەوەی بزانم بۆ و لەپایی چی و بەفەرمانی کێ و وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم، لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام."
عەتا سەراوی نوسیویەتی: دەمەوێ چاک بزانن یەکێتی ھی ئێمەیەو ئەوانەی دەیانەوێت لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین و بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێت لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی یەکێتییە بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە.
سەراوی دەڵێت "داوا لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەم، تکایە من ئامادەیی ڕووبەڕووبونەوەی ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن ،بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن ."
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەراوی تکای کردوەو نوسیویەتی: "تکایە ئەمە ڕانەگرن، دەرئەنجام کێ لەپشتئەم بێڕێزییەوە بێت، بێ باج نابێت لێی دەربچێ، دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەرییەتانە دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ."
PM:03:19:05/07/2024
ئهم بابهته 2324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت