نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ كه‌مێك به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 85 دۆلار و 17 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 24 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 80 دۆلار و 6 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 80 دۆلار و 59 سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 325 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 321 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:25:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت