"چیتر مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێم دواناكه‌وێت"


وێستگه‌نیوز-

ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دڵنیایی ده‌داته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێم و ده‌ڵێت: "چیتر مووچه‌كانیان دواناكه‌وێت".

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ئیتحادی مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و ناوخۆی خەرجکرد.".

كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "ئیتر لەمەودوا لە مووچەی مانگی شەشەوە، لەگەڵ وەزارەتە مەدەنیەکان مانگانە بەیەکەوە خەرج دەکرێ".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "مانگی رابوردو لەکاتی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش، نامەیەکی کراوەمان ئاراستەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو نووسینگەی بەڕێزیان لەوەڵامدا دڵنیاییاندا کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات".

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ 23ی‌ حوزه‌یرانه‌ به‌ڵام به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هێشتا مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه‌.


PM:03:28:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت