به‌غدا بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه ئه‌منییه‌كانی دا
وێستگهنیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دا، هاوكات بڕیاره سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی ئایاری لیوا هاوبه‌شه‌كانیش دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاری له ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه ئه‌منییه‌كان داوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی حوزەیران کرد، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە تائێستا مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە راگەیه‌ندراوێکدا رایگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی هاوپەیمانان لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێتە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.
لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە :"لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیاردرا کە رۆژی دووشەممە 24ی حوزیرانی 2024، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی مانگی پێنج بکرێت".
PM:01:39:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت