لەبارەی ناردنی لیستی مووچه دارایی هەرێم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە
وێستگهنیوزـ
له باره‌ی ناردنی لیستی مووچه و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "ئەوەی پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت".
به گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كه بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، جەخت لە ناردنی لیستی مووچە کراوەتەوە.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگادارتان دەکەینەوە بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتمان، پێش 10ی هەموو مانگێک، دوای وردبینیکردنی لە لایەن گەنجینەکان".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه: "پێش 10ی هەر مانگێک دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن".
هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆشداریشی داوه‌و بە وەزارەت و فەرمانگەکان كه، "هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەند نەبێت لە وادەی خۆیدا لیستی مووچه و تەرازووی پێداچوونەوە نەنێرێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی پێنجی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ره‌وانه نه‌كراوه.
AM:10:56:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت