به‌هۆی گه‌رماوه سبه‌ینێ له زیقار كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز
شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه له پارێزگای زیقار سبه‌ینێ كرایه پشوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه هه‌رچه‌نده 50 پله‌شی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار بڕیاری دا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له سنووری پارێزگاكه ڕابگیرێت و بكرێته پشوو.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ده‌ڵێت: "بڕیار درا به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوه سبه‌ینێ ده‌وامی فه‌رمی رابگیرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری پۆلی 6ی ئاماده‌یی بڕیاره‌كه په‌روه‌رده ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار به ته‌له‌فزیۆنی ناسریه‌ی ڕاگه‌یاندووه، هۆكاری ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان ده‌بێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رما پارێزگای زیقاری گرتووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م پارێزگای عێراق بوو كه 51 پله‌ی سیلیزی له ئه‌مساڵدا تیادا تۆماركرا و به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان سبه‌ی پله‌ی گه‌رمی له پارێزگاكه به‌رزترده‌بێته‌وه.
PM:03:03:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت