ئاری هه‌رسین: ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی ئیشی به كوردی سوریا نه‌ما، شه‌قێكی تێهه‌ڵده‌دا
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا پشتی كورد ناگرێت له سوریا و دوای ئه‌وه‌ی كه ئیشی پێی نه‌ما شه‌قێكی تێهه‌ڵده‌دا، ده‌شڵێت: "ئێستا وه‌ك پارتی له باشترین كاتی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین له‌گه‌ڵ ئێران".
ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "خۆشبه‌ختانه ئێران له‌وه تێگه‌یشتووه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم زۆر پێویسته بۆ ئێران له ڕووی ئابووری و ئه‌منی و هه‌تا له ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رچه‌یه‌ك بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌موو وڵاتان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "حه‌تمه‌ن ئێران مافی خۆیه‌تی كه به ئێمه ده‌ڵێت نابێت به‌شێك بن له‌و موئامه‌ره‌یه‌ی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی ئێران ده‌كرێت وه‌ك بابه‌تی حزبه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیموكرات، حه‌قه ئێران ماف به ئێمه‌ش بدات پێییان بڵێین ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه خۆیان به دۆست و كوالیسیۆنێك ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت بهێڵن هێزێكی وه‌كو په‌كه‌كه كه ڕێككه‌وتنی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی به عه‌نته‌ر بزانێت له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك نه‌توانێت بچێت پیاسه‌یه‌ك به قه‌ندیل و پشده‌ر و شارباژێردا بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی براده‌رانی په‌كه‌كه له‌وێ حاكمن".
ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: "په‌كه‌كه بێ ئێران هیچ شتێك نیه، چۆن ئێران ده‌ڵێت له‌و دیو سنوره‌كانمه‌وه نابێ كۆمه‌ڵه و دیموكرات هه‌بێت ئه‌ی خۆ ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا نیه، حه‌قه به په‌كه‌كه بڵێین (تۆ ماڵی ئێمه‌ت وێران كردووه چی ده‌كه‌یت لێره؟!شه‌ڕی تۆ له توركیایه، بۆچی ئه‌مه ره‌وا نه‌بێت!بۆچی بیانوو ده‌داته توركیا گونده‌كانمان وێران بكات و بۆردومانمان بكات!".
ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا پشتی كورد ناگرێت له سوریا به‌ڵكو ئیشی به وه‌ره‌قه‌ی كورده له سوریا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی پێویستی پێی ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كه ئیشی به كوردی سوریا نه‌ما شه‌قێكی تێهه‌ڵده‌دا".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی روونیكردووه‌ته‌وه كه"ئێران پۆزشی نه‌هێناوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش سیاسه‌ت به‌دڵداری ناكه‌ین، هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێران پۆزشی نه‌هێناوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كورد ده‌وڵه‌ت نیه، هۆكاری نه‌بوون به‌ده‌وڵه‌تیشمان ئه‌وه‌یه كورد یه‌كگرتوو نیه، ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م له ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه بۆم هه‌ڵگرن، شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئێمه وه‌ك پارتی، وه یه‌كێتی درز له‌نێوانمان نه‌بووایه باوكی حه‌شدی شه‌عبیش نه‌یده‌توانی كه‌ركوك بگرێت، ئه‌وه خاڵه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود خۆی پێشمه‌رگه‌یه و ده‌زانێ".
ده‌شڵێت: "ئێمه ته‌ڵاقی سیاسیمان ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ستین بچین بۆ تاران دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، وه ته‌ڵاقی سیاسیشمان ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر بچینه ئه‌نقه‌ره یاخود له هه‌ولێر پێشوازی له ئه‌ردۆغان بكه‌ین، هه‌ر له‌و ئه‌مریكایه‌ی ئێوه ده‌توانم ده نمونه بهێنمه‌وه كه ئه‌مریكا ده‌ستی خستۆته ناو ده‌ستی دوژمنه‌كه‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌دا".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌م په‌كه‌كه‌یه ده‌بێت واز له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیش بهێنێ، ئێمه خۆمان به هه‌زار حاڵ له‌ناو خۆماندا مه‌رحه‌بایی یه‌كتر ده‌كه‌ین ئێستا ئه‌م به‌ڵای ناگاهانه‌شمان بۆهاتووه".
وتیشی: "له به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی به نیازبوون به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی بكه‌ن، هه‌ڵوێسته مه‌بده‌ئیه‌كه‌ی ئێمه وایكرد كه كۆماری ئیسلامی ئێران حساب بۆ ڕه‌ئی ئێمه بكات، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه هه‌م بۆ ئێمه وه هه‌م بۆ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش".
ئاری هه‌رسین راشیگه‌یاند كه "ئێمه ئێستا وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به خۆشحاڵیه‌وه له باشترین كاتی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران(top relation) داین، ئینشائه‌ڵا هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه".
PM:09:58:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت