لاهور شێخ جه‌نگی: كاتی ئه‌وه هاتووه پێكه‌وه بیر له گۆڕینی ئه‌م دۆخه بكه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه ئه‌م نیشتمانه بایی ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه كه له سایه‌یدا هه‌موومان بتوانین بژین، ئه‌وه‌ش ته‌نیا پێویستی به یه‌كخستنی ئیراده‌مانه، ده‌شڵێت: "كاتی ئه‌وه هاتووه پێكه‌وه بیر له گۆڕینی ئه‌م دۆخه بكه‌ینه‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه و ده‌ربڕین هاوخه‌می خۆمان به كه‌س و كاری ئه‌و قوربانیانه‌ی كه له‌نقومبونی یه‌ختێكدا له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ست دا، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بتوێن-مان كرد".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه، رۆژانه به هۆی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و خراپی حكومڕانی و بێباكی ده‌سه‌ڵاتداران و خراپی دۆخی ئابوری و بێكاری و بێهیوایی وایكردووه كه گه‌نجاكانمان ئه‌م وڵاته به‌جێ بهێڵن و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هاونیشتیمانیان به هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه رێگای مه‌رگ ده‌گرنه به‌ر و وڵاته‌كه‌ی خۆیان و دۆست و كه‌س و كار و ئازیزانیان جێده‌هڵێن و به‌دوای ژیانێكی باشتر ده‌گه‌ڕێن. له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتداران خه‌مسارد و بێباكن به‌رامبه‌ر به به‌و سامانه مرۆییه گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كانمان كه داینه‌مۆی داهێنان و گۆڕانكاری و گه‌شه‌سه‌ندنن له وڵات‌دا".
سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌شڵێت: "به‌راستی ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره كه كه‌سێك ئاماده‌یه رێگای مان و نه‌مان هه‌ڵبژێرێت ،ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جاتی بێت له وڵاته‌كه‌ی خۆی!".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاندووه كه "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه به‌هه‌مومانه‌وه قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و بیر له چاره‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، پێكه‌وه بیر له گۆڕینی ئه‌م دۆخه بكه‌ینه‌وه چونكه ئه‌م نیشتمانه بایی ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه كه‌له‌سایه‌یدا هه‌مومان بتوانین بژین ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا پێویستی به یه‌كخستنی ئیراده‌مانه و جگه له‌وه‌ش رێگای تر نییه".
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر گیان له ده‌ستدان و بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه نییه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا یه‌خته‌كه‌یان نقوومبوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، 70 كه‌س له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا بوون، ته‌نها توانراوه 10 كه‌سیان رزگار بكرێن، كه 35 یان كوردن و به‌شێكیان خه‌ڵكی قه‌زای پشده‌رن.
PM:08:47:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت