جارێكی تر رێگای سماقوڵی - هه‌ولێر به‌ڕووی بارهه‌ڵگره‌كان داخرا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
جارێكی تر رێگای سماقوڵی - هه‌ولێر به‌ڕووی بارهه‌ڵگره‌كان داخرا و هاوڵاتیانی ئه‌و سنووره داوای چاككردنی رێگاكه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2024، بۆ جارێكی تر رێگای دۆڵی سماقوڵی – هه‌ولێر به‌ڕووی شۆفێرانی تلنكه‌رو بارهه‌ڵگردا داخرا.
رێگاكه له‌لایه‌ن به‌شێك له دانیشتووانی گونده‌كانی دۆڵی سماقوڵی داخراوه و داوا له هاوڵاتیان و دانیشتوانی دۆڵی سماقولی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن له سبه‌ینێوه كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی 2024/6/21 بێنه "سه‌كۆی برایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی دۆڵی سماقوڵی" به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند جارێك رێگای سماقوڵی - هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتیانی گوندی سماقوڵی داخرا و هاوڵاتیان نیگه‌رانن له كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان و خراپی رێگاوبانه‌كان.
PM:08:14:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت