دوای گیان له‌ده‌ستدانی حاجیانی میسری، سیسی بڕیارێكی ده‌ركرد
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان حاجی میسری له سعودیه ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
دوای مردنی ژماره‌یه‌ك حاجی وڵاته‌كه‌ی له سعودیه، سه‌رۆكی میسر بڕیارێكی ده‌ركرد و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی راسپار به‌دواداچوون بۆ بارودۆخه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2024 عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر ڕێنماییه‌كانی بۆ پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ده‌ركرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌بردنی دۆخی تایبه‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی حاجیانی وڵاته‌كه‌ی له سعودیه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی میسردا هاتووه كه "ئه‌م ڕێنماییه له چوارچێوه‌ی په‌رۆشی سه‌ركردایه‌تی میسردایه بۆ به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی حاجییان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و هاوكاری بۆ كه‌سوكاری ئه‌و حاجییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه "سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به پێویستی هه‌ماهه‌نگی خێرا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه كردووه بۆ ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و حاجییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست له‌و باره‌یه‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان كرد، پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی دووپات كرده‌وه كه له‌م ڕووداوه‌دا پشتیوانی پێویستیان پێشكه‌ش بكات".
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رایانگه‌یاندبوو كه كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان له وه‌رزی حه‌ج له‌مساڵدا زیاتر له 900 كه‌س بووه كه زۆربه‌یان میسری بوون، ئاشكراشی كرد كه زۆربه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی هۆكاری په‌یوه‌ندیدار به كه‌ش و هه‌وای گه‌رمه‌وه بووه.
PM:06:48:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت