بەهۆی بومەلەرزەوە لە ئێران دووکەس گیانیان لەدەستدا


وێستگه‌ نیوزـ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە چەند ناوچەیەکی ئێرانی دا، بەپێی میدیاکانی وڵاتەکەش ئەم ڕووداوە قوربانی لێکەوتووەتەوە و بۆ ماوەیەکی کەمیش ترسی خستووەتە دڵی دانیشتووانی ئەو ناوچانەوە.

ئەمڕۆ 18ی حوزەیران عەلی موسەوی، یاریدەدەری قه‌زای "توربەت حەیدەرییە”ی سەربە پارێزگای خۆراسانی ئێران ڕایگەیاند، کە کاتژمێر 1:24 خولەک بەکاتی ئێران، بومەلەرزەیەک شاری کاشمەر و توربەت حەیدەریەی گرتەوە و لە ئەنجامیشدا دووکەس گیانیان لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند، چەقی بومەلەرزەکە شاری کاشمەر بووە و گوڕەکەشی پێنج پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

لەم بارەیەشەوە ناوەنی توێژینەوەی بومەلەرزەی سەربە پەیمانگای جیلۆجی تاران ئاشکرایکرد، بومەلەرزەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قووڵایی شەش کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە ڕوویداوە، ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی بومەلەرزەکەی تێدا ڕوویداوە بۆ ماوەیەکی کەم تووشی دڵەڕاوکێ ببن.


PM:05:13:18/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت