رووداوێكی هاتوچۆ له چهمچهماڵ روویدا دوو كهس گیانیان له دهستدا
وێستگهنیوزـ
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە رێگەی نێوان قەزاکە و ناحیەی تەکییە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوه، یەکێکیان هەڵگری رهگهزنامهی سوورییه.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بچووک لە رێگەی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە، سەرەتا کەسێکی هەڵگری وڵاتینامەی سوریا کە تەمەنی 24 ساڵە، گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش بریندار بوو، کە تەمەنی 26 ساڵ بوو".
بە وتەی شەریف رەحیم، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە خەڵکی بازیانە، دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەویش گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لەنزیک وێستگەی غازی چەمچەماڵ بووە، دوای رووداوەکە تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، دواتر هەردوو تەرمەکە دوای تەواوبوونی رێکارەکان گەیهندراونهتە هۆبەی دادپزیشکیی چەمچەماڵ، بۆئەوەی رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.
ڤیدیۆی رووداوهكه لهم لینكهیه
https://t.me/westganews/46249
PM:01:57:18/06/2024
ئهم بابهته 5168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت