كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن,
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له باشووری هه‌رێم و ناوچه‌كانی گه‌رمیان".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با گۆڕاو و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 12- 6- 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به یه‌ك پله له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".
روونیشیكرده‌وه كه " خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 41
سلێمانی: 37
دهۆك: 38
كه‌ركوك: 42
هه‌ڵه‌بجه: 40
زاخۆ: 40
سۆران: 38
حاجی ئۆمه‌ران: 25
گه‌رمیان: 44
AM:10:19:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت