سه‌رۆكی پێشووتری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامبوه‌كانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌كردایه‌تیی كورد ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

سۆران عمر مۆریاسی، سه‌رۆكی پێشووتری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامبوه‌كانی كوردستان لە سەکۆی مەزاری شەهیدان پەیامێکی ئاراستەی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد و ده‌سه‌ڵاتداران كرد. 

سۆرانی عومەر مۆریاسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی پارتی و یه‌كێتی كرد وتی: ئه‌م قسانه‌ی خۆم ده‌كه‌م، ئیتر دوای ئه‌وه‌ گوێم لێ نییه‌ ئه‌گه‌ر درۆنێكی توركی بموستێنێت، یان كۆیله‌یه‌كی نانیشتمانپه‌روه‌ر بمكوژێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م خه‌مه‌ی له‌م نیتشمانه‌م هه‌یه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد بگوێزمه‌وه‌، قسه‌كانم دژی هیچ كه‌سێكیش نییه‌.

له‌ یاداشته‌كه‌یدا، مۆریاسی به‌ سه‌ركردایه‌تیی كوردی وت: له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر لێقه‌ومان و دروستبوونی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر هه‌رێم، زۆرینه‌ی ره‌های جه‌ماوه‌ر له‌ پشتان نییه‌ و ئاینده‌یه‌كی هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ نادیاره‌وه‌.


PM:12:24:05/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت