نامۆترین هەڵبژاردن له‌ جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

ئینگریا  گوندێکی بچوکە و دەکەوێتە نزیک تۆرینۆی باکوری ئیتاڵیاوە، روبه‌ری گونده‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ژمارەی دانیشتوانەکەی بە 46 کەس دەخەمڵێندرێت، چونكه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن.

لە ئێستادا و لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیی گوندەکەدا لەم 46 کەسە 30 کەسیان خۆیان کاندید کردووە، هەربۆیە هەڵبژاردنی گوندی ئینگریا بە نامۆترین هەڵبژاردنی جیهان دادەنرێت.

بەمەش  ئیگۆر دی سانتێس، سەرۆکی شارەوانی گوندەکە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا، کە بریارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لە بەردەم ڕکابەرییەکی قورسدا دەبێت، چونکە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی خۆیان کاندید کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، هەڵبژاردنەکانی گوندەکە زیاتر مۆرکێکی خێزانیی هەیە، بەو پێیەی دایکی سەرۆکی شارەوانی گوندەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانەوە کردوە، ئەمەش لەکاتێکدا باپیرەی بۆ ماوەی 30 ساڵ سەرۆکی شارەوانی گوندەکە بووە. 
 

گوندی ئینگریا دەکەوێتە دۆڵی سوانا کە بە شاخ دەورە دراوە، و بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەوە، لە وەرزی زستاندا ڕوبەڕوی کێشەی وەک کۆچی دانیشتوان دەبێتەوە.

لە ساڵی 2022ەوە ئینگریا لە ڕیزبەندی جوانترین گوندەکانی ئیتاڵیادا بووە، بەمەش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لێکردووە، کەلە دەرەوەی سنوری توانای مامەڵەکردنی گوندەکەدا بووە.


PM:04:04:03/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو