وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانیه‌كان بانگهێشتی به‌غدا ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا بیانییه‌كانی بانگهێشتی به‌غدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2024 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاری 2023دا به‌هۆی "ناكۆكی دادوه‌ری و دارایی" له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره وه‌ستا.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه " لە پەرۆشی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پرسی سەرلەنوێ بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی سیستمی باكووره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌دیبهێنێت، وه‌زاره‌تی نه‌وت بانگهێشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا له به‌غدا كۆببنه‌وه”.
وه‌زاره‌تی نه‌وت هۆكاری بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه گه‌ڕانده‌وه بۆ "گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ به‌خێرایی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه و به‌پێی ئه‌و بڕه‌ی كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه”.
پێشتر و له ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕایگه‌یاند، هیچ پێشكه‌وتنێك له دانوستانه درێژخایه‌نه‌كان به‌دی نه‌هاتووه تا كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكه‌نه‌وه.
PM:07:53:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت