شهر له‌نێوان سه‌ربازانی میسر و ئیسرائیل روویدا و سه‌ربازێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
له‌نزیك ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح له‌نێوان میسر و كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و میسری روویدا و به‌پێی میدیاكان، سه‌ربازێكی میسری له شه‌ره‌كه‌دا كوژراوه.
كه‌ناڵی حوڕه بڵاویكردوه، به‌دیاریكراوی نازانرێت كام لا ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردوه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ره‌وه سه‌ربازێكی میسری كوژراوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
هاوكات ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و رووداوه‌دا چه‌دن سه‌ربازێكی سوپای وڵاته‌كه‌یان برینداربوون.
ئه‌م رووداوه‌ی نێوان میسر و ئیسرائیل له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی شه‌ری غه‌ززه‌وه، ماوه‌یه‌كه نێوانی هه‌ردوو وڵات ئاڵۆزی و گرژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
PM:04:52:27/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت