ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌سه‌ر پردی رانیه ده‌ستبه‌سبه‌ر كرا
ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له ئیداره‌ی راپه‌ڕین
وێستگه‌نیوزـ
کەمێک پێش ئێستا ئەمیر حەسەن، پەیامنێری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی وێستگەنیوز، لەسەر پردی رانیە دەستبەسەرکرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2024، ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه بۆ رووماڵی كردنه‌وه‌ی پردی رانیه‌ـ بنگرد، سه‌ردانی پرده‌كه‌ی كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دەستیش بەسەر کەرەسە رۆژنامەوانیەکانیدا گیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پردی رانیە - بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێتەوە.
پردی رانیە، درێژەكەی 420 مەتر و 15 مەتر پان و 32 مەتر بەرزەو بە گوژمەی 11 ملیار‌و 387 ملیۆن دینار جێبەجێكراوە.
نوێده‌كرێته‌وه..
AM:09:58:27/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 9852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت