وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند، كه یونامی وتاره‌كه‌ی ئه‌ویان له سایتی وێستگه‌نیوز وه‌رگرتووه و كردویانه به ئینگلیزی، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یونامی سه‌ردانیان كرد.
سه‌ردار عه‌بدوڵا، پێشتر له دیدارێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، باسی وێستگه‌نیوزی كرد و وتی: "یونامی له سایتی وێستگه‌نیوز، به‌شێكی وتاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌و وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌ردار عه‌بدوڵا، له به‌شێكی وتاره‌كه‌ی كه له به‌شی بیروڕای وێستگه‌نیوز به‌ناونیشانی (
داوا مه‌ترسیداره‌كه‌ی سودانی) بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "حکومەتی فیدراڵ هەر بەتەنها حکومەتێکی ئاسایی وڵاتێکی غەیرەفیدراڵ نیە، بە زۆرینە و کەمینە بڕیارەکانی یەکلا بکاتەوە، بەڵکو نوێنەرایەتی پێکهاتە و هەرێمەکانی دەوڵەتەکە دەکات، هەربۆیە لەمجۆرە بڕیارە ستراتیژییانەدا لەدەرەوەی زۆرینە و کەمینەی ئاسایی، دەبێت بۆچوون و بەرژەوەندی هەموو ئەم پێکهاتە جیاجیاکانی ناو دەوڵەتە فیدرالییەکە بکاتە بنەما بۆ بڕیاری لەمجۆرە".
ئه‌وه‌شی وتبوو: "راستە سوودانی دەرفەتی ساڵ و نیوێکی داوەتە یۆنامی بۆ دەرچوون لەعیراق، بەڵام لە نامەکەیدا کۆتوبەند بۆ دەسەڵاتەکانیشی بۆ ئەم ساڵ و نیوە دادەنێت، کە تەنها بوارەکانی ریفۆرمی ئابووری و ژینگە و هەندێک لایەنی دیکەی تەکنیکی دەگرێتەوە، کە دوور و نزیک پەیوەندییان بە هۆ و مەبەستەکانی دامەزراندنی یۆنامییەوە نیە".
به‌بۆچوونی سه‌ردار عه‌بدوڵا، ناکرێ دەنگی وەزیرێکی سوننە، یان کورد لە مەسەلەی لەمجۆرەدا هاوتای دەنگی وەزیرێکی شیعە بێت. "ئاشکراشە کە میکانیزمێک نیە بۆ ئەم پێوەرە، بۆیە دەبێ حکومەت پێشتر لەئاستی سیاسیی‌دا، رای پێکهاتەکانی دیکە وەربگرێت و پابەندیشیان بێت. لەم سیاقەشدا دەکرێت راستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتی لایەنە سوننە و کوردستانییەکاندا گفتوگۆ بکات، یان لە کۆبونەوەی ئیدارەی دەوڵەتدا بڕیار بدرێت، کە هەموو لایەنەکانی ناو حکومەت دەگرێتەوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2024، فرانک ریڤۆڵتۆ، بەرپرسی هەرێمی کوردستانی یۆنامی، سەردانی سەردار عەبدوڵای کرد و لە کۆبونەوەیەکی راشکاو و تێروتەسلدا باس لە دۆخی عیراق و ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرا.
باس لهوهشكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت کرایەوە له‌سەر چڕکردنەوەی هەوڵەکانی یۆنامی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەتایبەت کێشەی گوزەرانی خەڵک و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف لە هەرێمی کوردستان.
PM:09:34:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوهتهوه