وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی نەناردووە


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک سەبارەت بە داهاتی هەرێم دەڵێت، هیچ داهاتێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەخراوەتە سەر ئەو هەژمارەی کە هەیە.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆى تەیف سامی، وه‌زیری دارایی عێراقی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، "حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ـى داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە".

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای رادەستکردنی تەواوی داهاتی ناوخۆی لە هەرێم کرد، و دواتر بڕی 50٪ ئەو داهاتە بۆ هەرێم بگێڕێتەوە، بەڵام هەرێم رەتیکردۆتەوە و دەڵێت، "نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکەین".


PM:06:50:22/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت