"هەمواری یاسای بودجەی 2024 گه‌یشته په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجەی 2024 گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان و بەيانى لیژنه‌كه‌یان دەستدەکات بە کارەکانی بۆ گفتوگۆ و پێداچوونەوە بە خشتەکانی داهات و خەرجییەکان و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ندكردنی.
د.نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه "ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/5/21 پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024 له دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پشتبه‌ست به بڕگه‌ی دووه‌م له ماده‌ی ٧٧ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵه‌كانی (2024،2023، 2025)".
د.نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: "له بەیانییەوە لیژنه‌ی دارایی ده‌ستده‌كات به كاره‌كانی بۆ گفتوگۆ و پێداچوونه‌وه به خشته‌كانی داهات و خه‌رجییه‌كان و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ندكردنی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێش كۆتایهاتنی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانی ماوه درێژكراوه‌ی ئه‌مساڵ له 9ی حوزه‌یراندا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "قه‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 210 تریلیۆن دیناره و به 12 تریلیۆن دینار له بودجه‌ی پار ساڵ گه‌وره‌تره".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "هاوشێوه‌ی ساڵی 2023 رێژه‌ی خه‌رجی به‌كارخستن نزیكه‌ی 74%ی بودجه‌یه، به‌ڵام به به‌بڕی 155 تریلیۆن دینار و خه‌رجی بواری وه‌به‌رهینان به بڕی 55 تریلیۆن دینار نزیكه‌ی 26%ی بودجه‌یه.
د.نه‌رمین مه‌عروف راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه له كاتێكدایه داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی خه‌مڵێنراو نزیكه‌ی 144 تریلیۆن دیناره و رێژه‌ی كورتهێنان نزیكه‌ی سه‌دا 31ی بودجه‌یه به بڕی 66 تریلیۆن دینار".
AM:12:05:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت