نه‌زهه‌ت حالی: ورده ورده به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم لاده‌درێن
نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای پاراستنی پارتی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ورده‌ورده هۆكاره‌كان نامێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاك و لیست و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ویستی به‌شداركردنیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ئاماده‌كاری نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رباره‌ی كورسی كۆتاكان گرنگ بوو".
نه‌زهه‌ت حالی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی به‌ناوی "هه‌ڵبژاردن كڕۆكی دیموكراسی و حوكمڕانی مودێڕنه" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دیاركردنی به‌شێك له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كۆتای تایبه‌ت به پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به پێی بڕیاری ده‌زگای باڵای دادوه‌ری عێڕاق - ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگ و پێویست بوو".
نه‌زهه‌ت حالی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت ورده ورده به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم لاده‌درێن، ئێدی هۆكاره‌كان نامێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاك و لیست و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ویستی به‌شداركردنیان له‌و پڕۆسه گرنگه هه‌یه ئاماده‌كاری خۆیان نه‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادنێكی سه‌رتاسه‌ری پاك، به دوور له ته‌زویر و ترساندن، دیار كردنی نوێنه‌رانی باش و به توانا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف كه لێره‌دا گه‌لی كوردستانه. به‌ڕێگای به‌كار هێنانی ئه‌و مافه سیاسییه گرنگه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه گشت لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كان ده‌توانن له پڕۆسه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی به یاسا ڕێكخراو نوینه‌رانی خۆیان بۆ په‌ڕله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی (چوار ساڵ) دیاری بكه‌ن، له‌و كاتدا وڵات ده‌بێته خاوه‌ن په‌ڕله‌مان و ده‌زگای جێبه‌جێكاری شه‌ڕعی به‌رپرسیار".
ده‌شڵێت: "ئێستا هه‌رێمی كوردستان بێ په‌ڕله‌مانه و حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره و له مه‌فهومی سیاسی و یاسایی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به ناقص الصلاحیه ئه‌ژمار ده‌كرێت".
نه‌زهه‌ت حالی نووسیویشیه‌تی: "بۆیه گرنگه دیموكراسی خۆمان له هه‌رێم به هه‌ڵبژاردنێكی باش و جیاواز، نوێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌م ساڵ ساڵێكی بێ وێنه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و له زۆر وڵات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه و ده‌درێت".
راشیگه‌یاندووه كه "گرنگه ئێمه‌ی گه‌لی كوردستانیش له‌م ساڵه‌دا بتوانین یه‌كێك بین له‌و گه‌لانه‌ی كه له‌م ساڵه مێژووییه‌دا هه‌ڵبژارن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ناومان بچێته پاڵ گه‌ل و وڵاتانی تر. چونكه هه‌ڵبژاردن كڕۆكی دیموكراسی و حوكمڕانی مودێڕنه".
PM:09:43:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 6784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت