یه‌كه‌م لێدوانی مونا قه‌هوه‌چی له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان و دابه‌شكردنیان
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، ده‌ڵێت: "پێویسته پێداچوونه‌وه به چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی كورسیی پێكهاته‌كان بكرێت و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نییه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2024 ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڕیاری دا لە چوارچێوەی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان 95 کورسیی گشتیی، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکانی هه‌رێمی كوردستان تەرخان دەکرێت.
بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکە، کورسی پێکهاتەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت به‌مشێوه‌یه: دوو کورسی بۆ بازنەی هەولێر، دوو کورسی بۆ بازنەی سلێمانی و یەک کورسیش بۆ بازنەی دهۆك.
مونا قه‌هوه‌چی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان له‌وباره‌وه له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "داواكارین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به بڕیاره‌كه‌ی خۆی بكات و ژماره‌ی كورسیی بۆ پێكهاته‌كان زیاد بكات و دابه‌شی سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كیان نه‌كات".
جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌ڵبژاردنێك بێته كایه‌وه كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیش به‌شداریی كارایان پێبكرێت له په‌رله‌مانی كوردستان".
وتیشی: "هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك له‌و دابه‌شكرنه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان نییه و، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و داوا له كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه به بڕیاری دابه‌شكردنی كورسیی پێكهاته‌كان بكاته‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی پێداچوونه‌وه بكرێت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی پێكهاته‌كان.
پێشتر دادگه‌ی فیدراڵیی بڕیاردا بوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ 100 كورسی كه‌م بكاته‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش، به بشتبه‌ستن به‌و بڕیاره كورسییه‌كانی به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستاندا دابه‌ش كردبوو: هه‌ولێر، 34 كورسی، سلێمانی 38، دهۆك 25 و هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ كورسی.
PM:08:46:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت