ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگهنیوزـ
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، مووچەی وەزارەتی (شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا) دابەشدەکرێت.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا به ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم لیستی مووچەی راگەیاند، بڕیارە تا سبه‌ینێ 20ی ئایاری 2024، دابەشکردنی مووچە کۆتایی بێت، لەکاتێکدا لیستەكە مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی تیادا نییە.
AM:09:27:19/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 10452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت