یه‌كه‌م نمایشی جلوبه‌رگی مه‌له‌وانی له سعودیه
وێستگه نیوزـ
دوێنێ هه‌ینی 17ی ئایاری 2024، له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، نمایشێك بۆ جلوبه‌رگی كه‌نار ده‌ریا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه روداوێكی بێ پێشینه‌یه كه له‌م وڵاته‌ی كه‌نداو رووده‌دات، وڵاتێك رێگه به ژنان نه‌ده‌درا به بێ عابا ره‌شه‌كه، له‌ماڵ بێنه‌ده‌ره‌وه.
نمایشكاره‌كان له كاتی نمایشه‌كه‌دا، جلوبه‌رگی مه‌له‌كردنیان پۆشیبوو كه خانمی مه‌غریبی یاسه‌مین گوێنزال دیزاینی كردبوون، خانمانی نمایشكار له كاتی نمایشه‌كه‌دا كه له نزیك حه‌وزێكی مه‌له‌وانی رێكخرابوو، هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچیان به‌ده‌ره‌وه بوو.
له‌م باره‌یه‌وه یاسه‌مین به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه:"سه‌روه‌ختێك هاتین بۆ ئیره، هه‌ستمانكرد نمایشكردنی جلوبه‌رگی كه‌نار ده‌ریا له سعودیه، ده‌بێته روداوێكی مێژوویی بۆ ئه‌م وڵاته".
نمایشه‌كه له رۆژی دووه‌م و له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌مین "هه‌فته‌ی مۆده له ده‌ریای سور" و له هوتێلێكی گه‌وره و له دوورگه‌ی ئوم ئه‌لشێخ كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای سعودیه، به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و دوورگه‌یه ته‌نها له رێگه‌ی به‌له‌م یان ماشێنی ئاوی ده‌توانرێت بۆی بڕۆیت.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، به رابه‌رایه‌تی محه‌ممه‌د بن سلمان شازاده‌ی جێ‌نشین، كۆمه‌ڵێك چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێكردووه و كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ژنان، سووكتربوون و ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكی ته‌رفیهی ئه‌نجامدراون.
پێشتر ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته بۆ جیهان، رێسا و كۆت و به‌ندێكی زۆر تووندی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندبوو، له‌وانه ژنان بۆیان نه‌بوو شۆفێری بكه‌ن و ده‌بوایه عه‌با له‌به‌ربكه‌ن و حیجاب دابنێن.
به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ئه‌و كۆت و به‌ندانه لابراون، وه‌لێ یاسای باری كه‌سێتی كه له ساڵی 2022 چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هێشتا كۆمه‌ڵێك حوكم و بڕگه و مادده‌ی تێدایه، وا سه‌یر ده‌كرێت كه جیاكاریی به‌رامبه‌ر به ژنان تێدایه.
یاسه‌مین ده‌ڵێت: "راسته ئه‌م وڵاته زۆر كۆنه‌پارێزه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه جلوبه‌رگێكی جوانی مه‌له‌كردن بخه‌ینه‌ڕوو كه بۆ جیهانی عه‌ره‌بی گونجاوبێت".
رافائێل سیماكۆرپ كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌ره‌نسا، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئاماده‌ی نمیاشی جلوبه‌رگه‌كه ببوو، رایگه‌یاند ئه‌م بۆنه‌یه: "سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه" بۆ سعودیه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه بوێری و ئازایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، بتوانن بۆنه‌یه‌كی له‌م جۆره رێكبخه‌ن، من زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی توانیم ئاماده‌ی ئه‌م نمایشه‌بم".
ڤیدیۆ لەم لینکەدا ببینە
PM:06:24:18/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت