قوباد تاڵه‌بانی: نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکانمان

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادوه‌ران و فه‌رمانگه‌ ئیدارییه‌كانی كۆیه‌ رایگه‌یاند، نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکانمان.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەران و قایمقامیەت و فەرمانگە ئیدارییەکانی شاری کۆیە كۆبوه‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "ماوەی 10 ساڵە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە گێژاوی قەیرانی دارایی و کەمی خزمەتگوزاری ژیان بەسەردەبەن، ئێستا کە نزیکبووینەتەوە لە چارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکانمان، کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتیاندا بین".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، بەگەرخستنی پرۆژەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی زیادەڕەوی؛ گفتوگۆم کرد. جەختم کردەوە هەرکات و لە هەر جومگەیەکدا گۆڕانکاریی پێوستبێت، ئەنجامی دەدەین لە پێناو باش بەڕێوەچوونی کاروبارەکان".



PM:02:47:15/05/2024












ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت