راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له هاتوچۆی هه‌ولێر راگیرا
وێستگه‌نیوزـ
بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکە لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێت، راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ماوەیەکی کاتیی راگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نزیکەی کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری 2024، هه‌وره‌برووسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داوە، ئەوەش بووەتە هۆی راگیرانی راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری داوا لە شۆفێران دەکات، سەردانیان نەکەن، "تا ئەوکاتەی سیستەم و هێڵی ئینتەرنێت دەکەوێتەوە کار".
AM:11:57:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت