عه‌لی حسێن: هه‌ر كاتێك هه‌ڵه‌كان راستكرانهوه، پارتی ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له پارێزگای سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن حزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌شڵێت: "پارتی هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه".
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له پارێزگای سلێمانی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه، به‌ڵكو چه‌ند تێبینییه‌كی هه‌بووه و ئه‌و تێبینیانه‌ی به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان (كۆمسیۆن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای فیدراڵی) گه‌یاندووه".
وتیشی: "تێبینییه‌كان په‌یوه‌ست نییه به پارتی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن هه‌ر كاتێك بێت پارتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن".
له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه كرد كه "دوو ساڵ و چه‌ند مانگێكه هه‌ڵبژاردن دواخراوه، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت پارتی هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه. ئێستاش پارتی هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستن به كۆمسیۆن و مهحكهمهوه".
عه‌لی حسێن راشیگه‌یاند كه " خه‌ریكن ئه‌و هه‌ڵانه راست بكرێنه‌وه و هه‌ر كاتێك راست كرانه‌وه ئه‌نجامدان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌سته به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق، ئه‌وان بڕیار له‌باره‌ی دواخستن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن".
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی مانگی 6ی
2024، وه‌كو واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد
و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش كه سه‌رپه‌رشتی
پرۆسه‌كه ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كانی له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
له به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی
ڕاگه‌یاندووه و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی
تێبینییهكانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا به‌شێك له هێز و
لایه‌نه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندان
له واده‌ی دیاریكراودا.
PM:06:09:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت