تهندروستیی سلێمانی: ئەو هاوڵاتیەی توشی تای خوێنبەربوون بوو بەتەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت
وێستگه نیوزـ
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی مانەوەی نزیکەی 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەو هاوڵاتیەی توشبوی تای خوێنبەربوون بوو بەتەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.
تهندروستیی سلێمانی رایگهیاندوه: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیەكی تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی پارێزگای کەرکوك کاتژمێر 3ی شەو سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار-ی كرد کە تەندروستی ناجێگیر بوو.
دهشڵێت: دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی کە هەمان نیشانەی تای خوێنبەربوونە، ڕاستەوخۆ خرایه قاوشی تایبەت و جیاکراوە و پشکنینی تایبەتی لێ وهرگیرا و پشكنینهكانی بۆ تاقیگەی تەندروستی ناوەندنی لەبەغدا رهوانهكرا.
تهندروستیی سلێمانی باس لهوهش دهكات كه دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت ئەو هاوڵاتیە توشبوی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونه، بۆیه ڕاستەوخۆ دەستکرا بەچارەسەرەکانی بەپێ پرۆتۆکۆڵی زانستی و دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی 8 ڕۆژ ئەمڕۆ بەتەندروستیەکی باشەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوه.
تهندروستیی سلێمانی سوپاسی سەر جەم ئەو پزیشك و کارمەندانەی كردوه كه له تیمی پرۆتۆکۆڵی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی بەشداربوون.
PM:07:50:04/05/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت