كه‌لـله‌سه‌ری نیاندهرتاڵێك ده‌كرێته 3D
وێستگه‌نیوز-
كه‌لـله‌سه‌ری نیاندهرتاڵێك ده‌كرێته 3D كه 75هه‌زار ساڵ به‌رله‌ئێستا له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ژیاوه .
ئه‌مڕۆ 2ی ئایاری 2024 ماڵپه‌ڕی "بی بی سی نیوز" باڵاویكردهوه، كه‌للـه‌سه‌ری مرۆڤێكی نیانده‌رتاڵ كه 75 هه‌زار ساڵ به‌رله‌ئێستا له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستاندا ژیاوه، ده‌كرێته مۆدێلێكی 3D و وه‌ك به‌ڵگه فیلمێك له تۆڕی نێتفلێكسدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانهری له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا خراوه‌ته ڕوو، ئه‌م كهلـلهسهره له ساڵی 2015دا له‌لایه‌ن تیمێكی شوێنه‌وارناسی به‌ریتانییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ناونراوه "شانه‌ده‌رz"، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی نیانده‌رتاڵ، و به‌پێی توێژینه‌وه‌كان 75 هه‌زار ساڵ به‌رله‌ئێستا له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ردا ژیاوه.
ئێما پۆمرۆی كه زانایه‌كی بواری بهبهردبوونه ڕایگه‌یاندووه، دروستكردنه‌وه‌ی كهلـلهسهرهكه به مۆدێلێكی 3D یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت تا زیاتر له مرۆڤه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه تێبگه‌ین.
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه كاتێك تیمه‌كه ئه‌م كهلـلهسهرهیان دۆزیوه‌ته‌وه وه‌ك پسكیت نه‌رم بووه، هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا پێویست بووه ئێسك و پروسكهكانی پته‌و بكه‌ن دواتر كۆیبكه‌نه‌وه و به‌یه‌كه‌وه بینوسێننهوه، ئه‌و به‌ڵگه فیلمه‌ی بڕیاریشه له‌سه‌ری دروستبكرێت له‌ژێر ناوی"نهێنییه‌كانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ"دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جێی باسه ئه‌م تیمه له ماوه‌ی 9 مانگدا توانیویانه ئێسك و پروسكی كهلـلهسهرهكه بدۆزنه‌وه، و له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیشه‌وه له به‌شی شوێنه‌واری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانیویانه ئێسك و پروسكه‌كان ببه‌نه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان تا له‌سه‌ری بكۆڵنه‌وه.
له‌ساڵی 1957ه‌وه دۆزینه‌وه‌ی ئێسك وپروسكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ردا ده‌ستیپێكردووه و له ئه‌نجامیشدا ئێسك وپروسكی 10 مرۆڤ دۆزراونه‌ته‌وه كه ژن و پیاو و منداڵیان تێدا بووه.
PM:04:54:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت