كۆمپانیای هواوی هه‌فته‌ی دیجیتاڵی له‌ سلێمانی ساز ده‌كات


وێستگه‌نیوزـ
به‌ ئامانجی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی‌ به‌دیجیتاڵیكردن و بره‌ودان به‌ جیهانی‌ زیره‌ك، كۆمپانیای هواوی هه‌فته‌ی دیجیتاڵی له‌ سلێمانی ساز ده‌كات.


كۆمپانیای هواوی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "كۆڕبه‌ندی هه‌فته‌ی دیجیتاڵی له‌ ژێر ناونیشانی (بره‌ودان به‌ جیهانی دیجیتاڵی) له‌ 28ی نیسانی 2024، له‌ هۆتێل گراند میلینیۆم له‌ شاری سلێمانی  به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی هات، به‌هێزكردنی به‌ دیجیتاڵكردنی به‌توانا له‌ بازاڕی عێراقیدا، هواوی ته‌كنۆلۆژیاو داهێنانی نوێی هێناوه‌ته‌ عێراق، كه‌ له‌ كۆنفرانسی جیهانی مۆبایل 2024دا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ تێكهه‌ڵكێشه‌ له‌ بیرۆكه‌و ئه‌زموونی ناوخۆی كه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی به‌كاربه‌ری عێراقی بازاڕی ناوخۆیی ده‌گونجێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هواوی میوانداری زیاتر له‌ 300 لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیی له‌ كاربه‌ده‌سته‌كان، هاوبه‌شه‌ پیشه‌سازییه‌كان و رێبه‌رانی بیروڕاكان كرد، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داهاتوویه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بازرگانی ICT و له‌ كۆڕبه‌ند و بره‌ودان به‌ ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كدا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "له‌ هۆڵه‌كه‌دا سێ شوێنی پێشانگا و دوو كۆشكی تایبه‌ت به‌ تێكڕا 27 شاشه‌ی تیادا بوو، به‌ جۆرێك دیزاین كرابوو وه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی زیره‌كی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی نوێ، خێراكردنه‌وه‌ی زیره‌كی پیشه‌سازی و رۆشنكردنه‌وه‌ی داهاتوو به‌ره‌و خزمه‌تگوزاری زیره‌ك".
جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "هواوی ئامانجی گه‌شه‌پێدانی گۆڕانكاری دیجیتاڵیه‌ له‌ پیشه‌سازییه‌كاندا، سیسته‌می پیشه‌سازی گه‌شه‌سه‌ندوو، خێراتركردنی بازنه‌ی بازرگانی ئه‌رێنی".

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "به‌شێكی نوێی گۆڕانكاری زیره‌ك به‌ڕێوه‌یه‌ و كۆمپانیای هواوی له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كڕیارو هاوبه‌شه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات بۆ تێكه‌ڵكردنی ICT بۆ به‌هێزكردنی به‌كارهێنانه‌ نوێیه‌كان، به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر هه‌ردوو پێداویستی بازرگانی ئێستا و داهاتوو، كۆمپانیای هواوی دیزانێكی گونجاو و ئاستێكی به‌رز په‌ره‌ پێده‌دات، پێشینه‌ی دروستكردنی به‌هاكان و رێنماییكردنی كڕیاره‌كان، له‌ رێگه‌ی گۆڕانكارییه‌ دیجیتاڵ و زیره‌كیه‌كانیانه‌وه‌، شاره‌زاییه‌كه‌ی له‌ چه‌ندین پیشه‌سازیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك شاره‌ زیره‌كه‌كان، دارایی، گواستنه‌وه‌، وزه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، هتد.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هواوی ماڵی فراوانترین به‌رهه‌مه‌كانی پیشه‌سازی دیجیتاڵییه‌، له‌ زانیاری په‌یوه‌ندییه‌كان و وایه‌رلێس، بینایی، كۆمپیۆتینگ و بانكی زانیاری. هواوی چاره‌سه‌ره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای سیناریۆ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست بۆ ناوه‌ندی داتاكان، كامپه‌كان، سایته‌ دیجیتاڵیه‌كان و WAN دابین ده‌كات. له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زیاتر له‌ 20 ساڵ كاركردن و به‌شداریكردن له‌ عێراقدا، كۆمپانیای هواوی پابه‌نده‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی عێراقی و هاوبه‌شی پیشه‌سازی بۆ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌ته‌كان هه‌روه‌ها رابه‌رایه‌تیكردنی جیهانی زیره‌كی داهاتوو".

كۆمپانیای‌ هواوی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ پاش كۆڕبه‌ندی هه‌فته‌ی دیجیتاڵی 2024ی سلێمانی، بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌مان كۆڕبه‌ند له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ساز بكرێت. هواوی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م شاره‌زا و پسپۆڕ و هاوكاران ده‌كات، پێكه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ زیره‌ك به‌ره‌و كوێ‌؟!، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی‌ پێشكه‌شكراون، هه‌روه‌ها چۆن ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای‌ زیره‌ك بگونجێنین له‌گه‌ڵ‌ سیناریۆكانی‌ پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژی‌".


PM:04:40:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو