وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی گاز دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆر ئاسایی بکرێتەوە.
لە راگەیه‌ندراوێکدا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتی: "ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاژێردا بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە."
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێوارەی رۆژی هەینی، 26ـی نیسان بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرومۆر لە قەزای چەمچەماڵ و به‌هۆیه‌وه 4 كارمه‌ندی كێڵگه‌كه گیانیانله‌ده‌ستدا كه به ره‌گه‌ز یه‌مه‌نین، هاوكات به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با راوه‌ستا و ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان.
PM:08:44:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت