نوێترین لێدوانی هادی عامری له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان

‌هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح

وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند كه‌ بڕیاردان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه‌، ده‌شڵێت: " بە بانکیکردنی‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت".


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی‌ نیشانی‌ 2024، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ پێداگرن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

هادی‌ عامری‌ وتی‌: "فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان شایه‌نی ئه‌وه‌ن هاوشێوه‌ی عێراق موچه‌ وه‌ربگرن".

وتیشی‌: " بە بانکیکردنی‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسه‌ڕوو كه‌ "چۆنێتی بە بانکیکردنی مووچە چارەسەردەبێت ئەگەر پڕۆسەکە لە رێگەی "هەژماری من"ەوە بێت یان بانکەکانی عێراق".

هادی عامری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ "دەسەڵاتەکانی‌ بڕیاردان لەبارەی‌ هەڵبژاردنەوە لای‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستانە".


PM:04:11:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو