كاتژمێرێك به زیاتر له یه‌ك ملیۆن پاوه‌ند فرۆشرا
وێستگه‌نیوز- AFP
کاتژمێرێکی ئاڵتوونیی ناو گیرفان كه خاوه‌نه‌كه‌ی دەوڵەمەندترین سەرنشینی ناو کەشتی تایتانیک بوو، لە زیادکردنێکی ئاشكرادا کە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، بە بڕی یەک ملیۆن و 175 هەزار پاوەند (1.46 ملیۆن دۆلار) فرۆشرا، ئەمەش نرخێکی پێوانەییە بۆ شتێک کە پەیوەندی بە کەشتییە بەناوبانگە نوقمبووه‌كه‌ی تایتانكهوه هەبێت.
ساڵی 2013 به بڕی یەک ملیۆن و 100 هەزار پاوەند، کەمانچەیەک فرۆشرا، له‌دوای ئه‌و كه‌مانچه‌یه ئه‌مه گرانترین نرخه كه بۆ كه‌ل و په‌له‌كانی كه‌شتی تایتانیك دانرابێت.
ئەم کاتژمێرە هی جۆن جاکۆب ئەستۆری ئەمریکی بوو، لە تەمەنی 47 ساڵیدا کاتێک کەشتی تایتانیک لە کاتژمێرەکانی سەرەتای گه‌شته‌كه‌یدا بوو له 15ی نیسانی 1912 نوقم بوو، ناوبراو له‌گه‌ڵ كاتژمێره گیرفانییهكهیدا نوقمی ئاو بوون.
لەو کاتەدا ئەستۆر بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان دادەنرا، سامانەکەی به نزیکەی 87 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا، کە یەکسانە بە چەند ملیارێکی ئەمڕۆ لە کەشتیەکەدا ناوبراو دوای بینینی هاوسەرە نوێیەكه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مێكی رزگار كه‌ر خنكا.
ناوبراو کە لە دوایین ساتەکانیدا لەگەڵ سەرنشینێکی دیکەدا جگەرەیەکی كێشاوهوهو پاشان هەردووکیان لە ناو 1500 خنكاوی کەشتی تایتانیکدا ناویان هات.
تەرمەکەی لە 22ی نیسانی 1912 له‌گه‌ڵ كاتژمێره‌كه‌ی گیرفانی دۆزرایەوە.
AM:10:59:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت