كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ی عه‌نكاوه گومانیان هه‌یه و ئاسایشی هه‌ولێریش له‌سه‌ر رووداوه‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
كه‌سوكاری ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كوژرا، گومانیان له رووداوه‌كه هه‌یه، ئاسایشی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "لە دادگە وەڵامی گومانەکانتان دەدەینەوە".
شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئێواره‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 6:15 خولهك/ تیمێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دادوه‌ر، له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌دواداچوونی بۆ دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش ده‌ڵێت: "داواكراوه‌كان رووی چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش كردووه و به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش به سه‌ختی بریندار بوو".
راشیگه‌یاند كه "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێك له بازرگانه داواكراوه‌كان كوژراوه و ئه‌وه‌ی تریش ده‌ستگیر كرا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌رێم كه‌مال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناوی وه‌ڵامێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێرو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه روداوه‌كه‌ی دوێنی ٤/٢٣ كه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌رووی ئاسایش بوونه‌ته‌وه له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان كوژراوه و ئه‌وه‌ی تریان ده‌ستگیر كراوه. بێگومان سه‌رله‌به‌ری ئه‌م تۆمه‌تانه دوورن له راستی و جێگای گومانیشه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌م پرسیارانه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت وڵامه‌كه‌ی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و ڕای گشتی روونبكرێته‌وه ".
1ـ كه‌سی به‌ناحه‌ق كوژراو به‌ناوی خه‌سرۆ ئه‌میر كارمه‌ندی پۆلیسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسهوانییهكانه، ئایا بهڕێویبهرایهتیهكهی ئاگاداركراوه‌ته‌وه له سه‌ر تۆمه‌تباربوون و داواكردنی له‌لایان دادگا؟
بێگومان نه‌خێر.
٢- ئایا ڕۆژێك براكه‌ی به‌ناوی كارهسوڵ ئه‌میر كه ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌مید له یه‌كه‌ی هه‌شتای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه براكه‌ی داواكراوه له‌لایان دادگا؟
بێگومان نه‌خێر .
٣- ئایا رۆژێك له رۆژان چوونه‌ته سه‌ر ماڵی كوژراو و خۆی راده‌ست نه‌كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی دیار و له خانه‌واده‌یه‌كی دیاره؟
بێگومان نه‌خێر.
٤- ئایا من كه به‌رپرسی ئه‌وم و له‌ده‌سته‌ی پاسه‌وانی من پاسه‌وانه، ئایا رۆژێك له رۆژان ئاگادار كراومه‌ته‌وه له سه‌ر تۆمه‌تبار بوون و داواكردنی له‌لایه‌ن دادگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ده‌م ناسن؟
بێگومان نه‌خێر .
٥- ئایا ئه‌وكه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركراوه به‌ناوی میلـله‌ت به‌رواری كه كارمه‌ندی دژه‌تیرۆی عیراقه چۆن له دهۆكه‌وه هاتووه بۆ هه‌ولێر ئه‌گه‌ر داواكراو بێت؟
یان بۆ هه‌ر له دهۆك له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیر نه‌كراوه ؟
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جیا له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه و ناوزڕاندنیان به بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر تاوانێكی تره، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره قێزه‌ونه له لای ئێمه رێگه پێدراو نییه. بۆیه لێره‌دا داوا له به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ین لێژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه له‌پێناو رونكردنه‌وه و ده‌رخستنی راستیه‌كان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران".
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی به هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو داواكراو لهگهڵهێزهكانی ئاسایش له كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دادوه‌ر، یه‌كێكیان گیانی سپارد و ئه‌ویتریان بریندار بوو، كه‌سوكاری ئه‌و داواكراوه‌ی گیانی له ده‌ست داوه لێدوانیان هه‌بووه".
له روونكردنه‌وه رایگه‌یاندووه كه "ته‌واوی به‌ڵگه‌كان له‌به‌رده‌ستی دادگادان و ئه‌و دۆسیه‌یه رێڕه‌وی یاسایی خۆی ده‌بڕێت و نامانه‌وێت جگه له بڕیار و رێنمایی دادگاكان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی تر بده‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش ده‌ڵێت: "وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ش ته‌نیا له دادگا ده‌ده‌ینه‌وه".
PM:11:33:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت