ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر ئه‌و شێوازه ده‌ربڕی كه لە هەولێر پێشوازیی لێكراو وتی" ئه‌وه ئاماژەیە بۆ پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان."
دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ردۆغان قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد و واژۆکردنی رێککەوتن و یاداشتی لێکگهیشتنهكانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بە "گرنگ" ناوبرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێم و توركیا ئه‌ردۆغان وتی، خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو "هاوکارییە"ی لەنێوان هەردوولا بنیاتنراوە، بەردەوامە.
سەبارەت بە رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر و بوونی ئاڵای تورکیا لە شەقامەکانی هه‌ولێریش وتی: "رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەو جۆرە ئاماژەیە بە پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان."
PM:04:15:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4044
جار خوێنراوهتهوه