پۆلیسی بەلجیکا هەڵیكوتایە سەر ئۆفیسی دوو کەناڵی کوردی
وێستگهنیوزـ
درەنگانی شەوی رابردوو پۆلیسی بەلجیكا هەڵیكوتایە سەر باڵەخانەكانی تەلەفزیۆنی "ستێرك تیڤی و میدیا خەبەر"، دەستی بەسەر كۆمپیوتەر و كەرەستەی تەكنیكی كەناڵەكاندا گرت، پۆلیس هەموو كێبڵەكانی پەخشی بڕی و پەخشی كەناڵەكانی راگرت.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو "زیاتر لە 200 پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەناڵی ستێرک تی ڤی و میدیا خەبەر"، کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلێن دەکرێن و ئەوەی دووەمیان بە تورکی پەخش دەکات.
ئەوەشخراوەتەروو، لە كاتی هێرشەكەی پۆلیسدا تەواوی ئەو ناوچەیەی گەمارۆدرا، كە كەناڵەكانی لێ بووە، پۆلیسەكان دەمامك و جلوبەرگی سادەیان لەبەردا بوو.
ئاماژەی بەوەکرد، پۆلیسەکان دوای دەستبەسەرکردنی پاسەوانی کەناڵەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی ستۆدیۆکانیان کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختە، هاوکات هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەر و کەرەستەی تەکنیکی کەناڵەکەدا گرتووە و چەندین کەرەستەیان شکاندووە و پەخشیان راگرتووە و پاش چوار کاتژمێر پشکینین، کشاونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فورات، تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئەو هەنگاوەی پۆلیسی بەلجیکا رانەگەیەندراوە.
AM:11:00:23/04/2024
ئهم بابهته 1368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت