نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و به جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 87 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 86 دۆلار و 54 سه‌نت نزم بوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 87 دۆلار و 38 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 81 دۆلار و 50 سه‌نت نزم بوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 83 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشرا.
له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 368 دۆلار، له‌كاتێكدا ئه‌ویش دوێنێ به دوو هه‌زار و 392 دۆلار بوو.
AM:08:27:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت