لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/21 لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی كرا".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "بڕیاره دوای وردبینی كردنی لیسته‌كان ته‌مویلی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت".
PM:06:15:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت