كۆمسیۆن ژماره‌ی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ندكرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، نموونه‌ی فۆڕمه‌كانی ده‌نگدان و ژماره‌ی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2024 جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران نموونه‌ی فۆڕمه‌كانی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی و ژماره‌ی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
جومانه غه‌لای بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "ده‌نگدانی گشتی له چوار فۆڕمی ده‌نگدان پێكدێت بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تیش یه‌ك فۆڕمی ده‌نگدان ده‌بێت بۆ هه‌موو ناوچه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆی گشتیی ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی گشتی بریتییه له هه‌زار و 266 بنكه، به جۆرێك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 498 بنكه، له سنووری پارێزگای سلێمانی 477 بنكه، له سنووری پارێزگای دهۆكیش 264 بنكه و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 27 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "كۆی گشتیی وێستگه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بریتییه له شه‌ش هه‌زار و 298 وێستگه، كه دوو هه‌زار و 203 وێستگه‌یان له هه‌ولێر، دوو هه‌زار و 364 وێستگه له سلێمانی، هه‌زار و 595 وێستگه له دهۆك و 136 وێستگه‌ی ده‌نگدانیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت".
جومانه غه‌لای ئاشكرایكرد كه 191 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئاماده‌كراوه كه 746 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆده‌گرێت له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوو ملیۆن و 888 هه‌زار و 162 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌شدا، دوو ملیۆن و 672 هه‌زار و 43 كه‌س له ده‌نگدانی گشتی و 216 هه‌زار و 119 كه‌سیش له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێك له لایه‌نه‌كان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه و رایانگه‌یاندووه كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن.
PM:05:41:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت