سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشوازی له هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ته‌رخانكردنی بڕێكی دیكه‌ی هاوكاری بۆ وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشوازی لێ‌كرد و رایگه‌یاند كه كۆتاییه‌كی دادپه‌روه‌ری بۆ جه‌نگه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ روسیادا داده‌نێت.
دوێنێ شه‌و 20ی نیسانی 2024 ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسای یارمه‌تیدانی سه‌ربازیی بۆ ئۆكرانیا په‌سه‌ندكردووه، و ده‌نگیداوه به ته‌رخانكردنی 61 ملیار دۆلار بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا تا له جه‌نگه‌كه‌یدا دژ به روسیا یارمه‌تیده‌ری بێت.
له باره‌ی ئه‌م هاوكارییهشهوه ڤلۆدێمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له پلاتفۆڕمی خۆیه‌وه له ئێكس، سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی و نووسی: "ئه‌م هاوكارییانه ڕۆحی خه‌ڵك ڕزگارده‌كات و كۆتاییه‌كی دادپه‌روه‌ریش بۆ جه‌نگه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ روسیادا داده‌نێت".
هاوكات سوپاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان مایك جۆنسۆنی كرد، بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كه به بۆچوونی خۆی مێژوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست ده‌هێڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه ڕێگر ده‌بێت له فراوانبوونی ئه‌و جه‌نگه‌ی ڕووی له وڵاته‌كه‌یان كردووه، و له ههمانكتیشدا ژیانی هه‌زاران كه‌س له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و پاڵپشتی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌بێت تا به‌هێزتر بن.
"پوتین ده‌بێت بدۆڕێت"
زیلێنسكی دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌م پرسه، له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه و له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا، پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانییانه‌ی له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی جهنگهكهدان هه‌ست به‌م هاوكارییه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ستایشی "ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكای له پاراستنی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكان" كرد، و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌دڵنییاییه‌وه پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنن بۆ به‌هێزكردنی میلـلهتهكهیان و كۆتاییهێنانێكی دادپه‌روه‌رانه به‌م شه‌ڕه، كه ده‌بێت ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا له‌ده‌ستی بدات و بدۆڕێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوو مانگ به‌رله‌ئێستا ڕێوشوێنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م هاوكارییه‌ی شه‌وی شه‌ممه، په‌سه‌ندكرا و دواتر پێشكه‌شی سه‌رۆك جۆ بایدن كرا تا واژوی له‌سه‌ر بكات.
دوو ساڵ به‌رله‌ئێستا و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیادا، واشنتۆن له دژی مۆسكۆ له پشت كیێڤه‌وه وه‌ستا، و به پاره و چه‌ك یارمه‌تی دا، به‌ڵام له چه‌ند مانگی ڕابردوودا پشتیوانییه‌كانی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان بۆ ئۆكرانیا به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردبوو، هه‌ربۆیه ئه‌م هاوكارییه‌یان به‌سته‌وه به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و رۆیشتنی كۆچبه‌راندا.
PM:04:20:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت