كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه
ویێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و دواتر بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، ده‌شڵێت، بارانبارین له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و دواتر بۆ هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات، دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە نزیکەی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
راشیگه‌یاندوه، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە رێژەى دوو بۆ سێ پله بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 32
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 17
گه‌رمیان: 34
AM:10:19:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت