بۆیه‌كه‌مجار ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر كه‌تیبه‌یه‌كی توندره‌وی ناو سوپای ئیسرائیل ده‌سه‌پێنێت
وێستگه نیوزـ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ناو سوپای ئیسرائیل رابگه‌یه‌نێت كه "توندرهوهو مافه‌كانی مرۆڤ"ی له كه‌ناری خۆرئاوای فه‌له‌ستین پێشێل كردوه.
كه‌تیبه‌ی "نیتساح یه‌هودا"، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ناو سوپای ئیسرائیله كه به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكی كه بۆ ماڵپه‌ڕی "ئێكسیوس" قسه‌یان كردوه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره واشنتن سزای به‌سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ناو سوپای ئیسرائیل‌دا به‌سه‌پێنێت له‌كاتێكدا چه‌ندین سزای به‌سه‌ر سه‌ركرده و پێكهاته‌ی سوپای وڵاتانی دیكه سه‌پاندوه.
به‌پێی ئه‌و سهرچانهی ئه‌مریكا، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا ئه‌نتۆنی بلینكن، سه‌پاندنی سزاكه راده‌گه‌یه‌نێت و له‌دوای ئه‌و سزایه‌وه كهتیبهكه و سه‌ربازه‌كانی هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌مریكا یان مه‌شق و راهێنانێك نایانگرێته‌وه.
كه‌تیبه ئیسرائیلییه‌كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له كه‌ناری خۆرئاوای فه‌له‌ستین توندوتیژیی ئه‌نجامداوه‌و مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردوه.
PM:10:58:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت