ته‌رمی سێیه‌م قوربانیی لافاوه‌كه‌ی دهۆك دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌رگریی شارستانیی دهۆك دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێیه‌م قوربانیی لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆكی له ده‌روبه‌ری به‌نداوی موسڵ راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، عه‌مید حه‌سه‌ن خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك رایگه‌یاند كه دوای مانگێك له پرۆسه‌ی گه‌ڕان، تیمه‌كانیان توانییان له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مووسڵ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ئێزدییه بدۆزنه‌وه كه له ڕۆژی 19-03-2024، له سنووری ناحیه‌ی خانكێی سه‌ر به قه‌زای سێمێل لافاو بردبووی".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك بۆ كوردستان 24 وتی: "گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه و ناوی "ڕۆژڤان ئیدریس"-ه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه".
ڕۆژی سێشەممە 19-03-2024، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک هەڵسا. کاریگەریی لافاوەکە زیاتر لەسەر گەڕەکەکانی هشکەڕوو، نەزارکێ و بەڕووشکێ بوو. هەمان رۆژ، لافاو سێ هاووڵاتی لەگەڵ خۆی (دوو لە سەنتەری شار و یەکێکیان لە دەوروبەر) برد و کەسێکی دیکەش بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا. هەروەها زیاتر لە هەزار خانوو و ئۆتۆمبێل زیانیان پێ گەیشت.
PM:03:20:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت