یه‌كێتی ترسی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هەولێر هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
یه‌كێتی ترسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه كه پێیوایه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێكه‌وتنێكی ئه‌منی نوێی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هه‌رێمی كوردستان كه له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌باشی زانی ناوی نه‌هێنرێت به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژی 22 ی مانگ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی و چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی له‌به‌غدا كۆده‌بێته‌وه و پاشان پێکەوە بە فڕۆکەکەی، ئەردۆغان و وەفدەکە دێن بۆ هەولێر.
ئه‌م سه‌ركرده‌یه وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دیار و روونه، له‌نێو ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌یدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام دیار نییه تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدارن یان نا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م سه‌ركرده باڵایه، "ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی یه‌كێتی له‌م كۆبوونه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رێكه‌وتنێكی نوێی لێ بكه‌وێته‌وه كه ڕێكه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی به‌زه‌ره‌ر بۆ كوردستانی گه‌وره بێت و قه‌ندیل بكرێته ئامانج و شه‌ڕ بێته نێو ناوچه‌كه‌وه".
وێستگه‌نیوز زانیویه‌تی كه ئه‌ردۆغان بێ له‌گفتووگۆكردن و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئاو، نه‌وت، دۆسییه‌ی ئه‌منی و له‌شكركێشی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كات.
له‌ساڵی 1992 وه چه‌ندینجار پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتی پڕۆژه‌ی له‌شكركێشی توركیای كردووه بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی وه‌ده‌رنانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كێتیش له‌شه‌ڕه‌كه‌دا گلاوه.
به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆكاری دابه‌شبوونه‌كان به‌سه‌ر ململانێ گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تانی جیهان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خۆی له‌شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌پارێزێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كه ئه‌ردۆغان و توركیا دژایه‌تی ئه‌زمونه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پته‌وه.
سه‌ركرده باڵاكه راشیگه‌یانج كه "یه‌كێتی ده‌ترسێت له‌ئینفرادێكی تری پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و توركیا، كه بارودۆخێكی ئه‌منی نوێ بهێنێته ئاراوه، كه نه‌ك ته‌نها ئاڵۆزی بخاته ناوچه‌كه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێك داوابخرێت كه بۆماوه‌یه‌كی درێژتر "حاكمی ته‌نیای كوردستان بێت".
AM:11:25:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت