"بۆ مانگی پێنج دوو لیستی مووچه ئاماده ده‌كرێت"
وێستگه‌نیوز-
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی چوار له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه و بۆ مانگی پێنج-یش دوو لیستی مووچه ئاماده ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024 میدیای یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی سلێمانی، بڵاویان كرده‌وه كه "له ئێستادا ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی چوار له كۆتایی نزیك بوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی میدیای یه‌كێتی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "ھیچ رێنماییه‌ك بۆ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه لیسته‌كان ئاماده ده‌كه‌ن".
وتیشی: "له ئێستاشدا لیستی مووچه‌ی مانگی 5 به پله به‌رزكردنه‌وه و به‌بێ پله به‌رزكردنه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن".
پێشتر ئارام عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێم رایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌مانبه‌رانی ھه‌رێم، وه‌زاره‌ته‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستی پلهبهرزكردنهوهن، ده‌بێت تا 1ی ئایار ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان لیستی پله‌به‌رزكردنه‌وه بنێرن بۆ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی.
AM:11:00:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 7660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت